Haydar Karaalp,Ramal Abdullah Mahmood
21 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2019
به‌غدا – AA
سه‌رۆكی ئاژانسی توركیا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی (TIKA)، سه‌ردار چام مه‌زارگه‌ی شێخ عه‌بدولقادر گه‌یلانی له به‌غدا به‌سه‌ركرده‌وه كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامه.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ مه‌زارگه‌كه سه‌ردار چام له‌گه‌ڵ سه‌ید عه‌بدولڕه‌حمان گه‌یلانی كه یه‌كێكه له نه‌وه‌كانی شێخ عه‌بدولقادر گه‌یلانی كۆبۆوه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سه‌ید عه‌بدولڕه‌حمان قورئانی پیرۆزی پێشكه‌شی سه‌ردار چام كرد.
دواتر سه‌ردار چام چووه سه‌ر گڵكۆی شێخی گه‌یلانی و سوورەتی فاتیحەی خوێند و له میانی سه‌ردانه‌كه‌دا پهڕوویهكی پێشكه‌ش كرا كه نزیكه‌ی دوو ساڵه له‌سه‌ر گڵكۆی گه‌یلانی داندراوه.
دواتر چام ئه‌و شوێنانه‌ی به سه‌ركرده‌وه كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سهركۆمار ئه‌ردۆغان نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه.
دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی شێخ عەبدلقادر گه‌یلانی، سه‌ردار چام سه‌ردانی مه‌زارگه‌ی ئیمامی ئه‌عزه‌م، ئه‌بو حه‌نیفه‌ی نوعمانی كرد له ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه له‌وێش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی فیقهـ و فەتوا و دۆزی زانایانی گه‌وره‌ی ئایینی (سوننه‌ی) عێراق، ئه‌حمه‌د ئه‌لته‌ها كۆبۆوه. دواتریش سه‌ردانی مزگه‌وتی ناو مه‌زارگه‌كه‌ی كرد و ئه‌و شوێنانه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه كه به‌نیازن ئه‌وان نۆژه‌نی بكه‌نه‌وه.
دوای سه‌ردانه‌كه چام به میدیاكارانی راگه‌یاند كه به سه‌رپه‌رشتی سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان ده‌ستكراوه به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی شێخ عەبدلقادری گه‌یلانی و به‌نیازیشن دواتر ده‌ست بكه‌ن به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی ئیمامی ئه‌عزه‌م، ئه‌بو حه‌نیفه‌ی نو‌عمان و گوتی: "هه‌زاران موسڵمان له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌زارگانه سوودمه‌ند ده‌بن به‌رده‌وام ده‌بین له‌و كارانه بۆ به‌غدا كه مه‌ڵبه‌ندی كولتوور و زانست و عیرفانه".