ژيان

سلێمانی.. کۆنسێرتی ھونەری ھاوبەشی سلێمانی و سنە

ـ لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی ھونەری سلێمانی ـ سنە، ئەمڕۆ بە ئەنجامدانی کۆنسێرتێکی ھاوبەشی گۆرانی و میوزیکی ھەردوو گرووپی میوزیکی ئاویەر لە شاری سنە و گرووپێکی میوزیکی میلی سلێمانی فێستیڤاڵەکە بە کۆتا ھات.

Dlshad Saifaalddin Ahmed  | 20.02.2019 - نوێکردنەوە : 22.02.2019
سلێمانی.. کۆنسێرتی ھونەری ھاوبەشی سلێمانی و سنە

As Sulaymaniyah
سلێمانی ـ AA

رۆژی رابردوو چالاکییەکانی فێستیڤاڵی ھونەری سلێمانی ـ سنە لە شاری سلێمانی بە کردنەوەی پێشانگایەکی ھونەری دەستیپێکرد کە تێیدا پێشانگایەکی ھونەری نیگارکێشان کرایەوە و ٢٢ شێوەکار بە ٥٠ تابلۆ بەشدارییان کردبوو، ئێوارەی ئەمڕۆش لە ھۆڵی تەلاری ھونەر لە رۆژی دووەمی فێستیڤاڵدا بە بەشداری ھەردوو گرووپی میوزیکی ئاویەر لە شاری سنە کە بەرھەمەکانیان بەرھەمی سونەتییە، لەگەڵ گرووپێکی میوزیکی میلی سلێمانی ئاھەنگێکی گۆرانی و میوزیکیان پێشکەش کرد.

بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و ھونەری سلێمانی، بابەکر دڕەیی لەبارەی فێستیڤاڵه‌کەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەنجامدانی ئەم فێستیڤاڵە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی کولتوور و ھونەرە لەنێوان ھەردوو شاردا کە پێویستمان بە بینینی کاری ھونەری یەکتر ھەیە و ئەنجامدانی ئەم جۆرە فێستیڤاڵانە بۆ ھەردوولا پێویستە".

مونا مولائی یەک لە کچە میوزیک ژەنەکانی گرووپی ئاویەر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "گرووپەکەمان ماوەی ساڵێکە دامەزراوە و تائێستا چەندین چالاکی ھونەری لە شارەکانی ئێران و تورکیا و عێراق ئەنجامداوە، خۆشحاڵین ئەمجارە ھاتینە شاری سلێمانی و بە شەش بەرھەمی سونەتی بەشداری ئەم فێستیڤاڵەین".

مونا گوتی: "ئەنجامدانی ئەم جۆرە فێستیڤاڵانە ھەنگاوێکی باشە بۆ ناسین و ئاڵوگۆڕکردنی کولتوور و فەرھەنگی ھەردوولا و خوازیارین ھەمان چالاکی لە شارەکانی تریش ئەنجام بدەین". بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın