Ali Mukarrem Garip
17 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2019
كه‌ركووك - AA
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا فاتیح یڵدز رایگه‌یاند، پێویسته كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌ی عوسمانی له كه‌ركووك ده‌ستپێبكرێت كه به‌شێكی زۆری رووخاوه.
یڵدز له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه رایگه‌یاند، دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ریی كه‌ركووك كه ساڵی رابردوو له‌ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا زیانی زۆری به‌ركه‌وت، نۆره‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌ی عوسمانییه و پێویسته كاره‌كان به‌و مه‌به‌سته ده‌ستپێبكرێت.
به‌م ساڵانه‌ی دوایی به‌شێكی زۆری سه‌ربازگه‌ی عوسمانی له كه‌ركووك به‌هۆی باران و بێ خزمه‌تییه‌وه داڕووخاوه، كه له‌ساڵی 1863 به‌فه‌رمانی والیی عوسمانییه‌كان له به‌غدا محه‌مه‌د نامیق پاشا دروستكراوه.