Hemın Othman Mohammed
04 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2016
دوو گولـله هاوه‌ن كه له خاكی سووریاوه ئاراسته‌ی توركیا كرابوون، یه‌كێكیان له باخچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری دارستانی كلیس و، ئه‌وی دیكه‌یان له كێڵگه‌یه‌كی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵدا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
یه‌كێك له گولـله هاوه‌نه‌كان له كێڵگه‌یه‌كی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کشتوكاڵی پارێزگاكه له ناوچه‌ی ئه‌بو لووله كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه پێنج ئاژه‌ڵی له‌ناو چوون.
گولـله هاوهنهكهی دیكه‌یان له باخچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری دارستانی كلیس له ناوچه‌ی كارتاڵبێی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
دوا به‌دوای رووداوه‌كه تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و فریاگوزاری به‌په‌له ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی پۆلیس رێوشوێنی ئه‌منیان گرتۆته به‌ر.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نرا كه ته‌قینه‌وه‌كان هیچ كوژراو و بریندارێكی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه. به‌ڵام چه‌ند بینایه‌ك زیانی ماددیان به‌ركه‌وتووه.