ژيان

بەغدا.. ٤٦ھەمین پێشانگای کتێب

- ٤٦ھەمین پێشانگای کتێب کە نزیکەی دوو هەفتەیە لە شاری بەغدا کراوەتەوە و ٧٠٠ دەزگای چاپەمەنی و بڵاوکراوە لە ٢٣ وڵاتدا، تیادا بەشدارن، ئەمرۆ دووشەممە کۆتایی پێ دێت.

Zana Natık Kerem  | 17.02.2019 - نوێکردنەوە : 19.02.2019
بەغدا.. ٤٦ھەمین پێشانگای کتێب

Baghdad

بەغدا ــ AA

٤٦ھەمین پێشانگای کتێب کە نزیکەی دوو هەفتەیە لە بەغدا کراوەتەوە، ٧٠٠ دەزگای چاپەمەنی و بڵاوکراوە لە ٢٣ وڵاتدا، تیادا بەشدارن و ئەندامێکی یەکێتیی بڵاوکراوانی عێراق رایدەگەیەنێت کە لە پێشانگاکەدا، کتێبێکی زۆر بە بەراورد ساڵی رابردوو، فرۆشراوە.

پێشانگاکە بۆ ماوەی ١٢ رۆژە لە ژێر ناوی " یەک کتێب لەژیان زیاترە" کراوەتەوە، ئەمرۆ دووشەممە کۆتایی پێ دێت.

نووسەر و رۆژنامەوانی عێراقی، سەعدون موحسن زەمەد بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "تەکنەلۆجیا بەشێوەیەک پێشکەوتووە کە بووەتە جێگەی سەرسوڕمان، بەو پێیەی ئێستا خوێنەر ھەر کتێب بیەوێت دەتوانێت لە ئینتەرنێت دایبگرێت و لە ئامێری موبایلەکەی سەیڤی بکات".

سەعدون موحسن نایشارێتەوە کە بە ھۆی تەکنەلۆجیا و ئەلیکترۆنییەوە کتێب، کتێبخانە و ھەموو چالاکییەکانی پەیوەست بە کتێب رووی لە ناوچوونە".

ــ کتێبی ئەلیکترۆنی خەرجی کەمترە لە کتێبی چاپکراو

لەمبارەیەوە قوتابی ماستەر، فیراس عوساد بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "پێشتر پارەیەکی زۆرمان بۆ گەڕان بە دوای سەرچاوەکانی کتێبی چاپکراو خەرج دەکرد و ھەوڵێکی زۆرمان لەو پێناوەدا دەدا، بەڵام لەگەڵ پەیدابوونی خزمەتگوازرییەکانی کتێبی ئەلیکترۆنی، ئێستا پارەیەکی کەم بۆ گەڕان بە دوای سەرچاوەکانی کتێبی چاپکراو خەرج دەکرێت و ھەوڵێکی کەمیش بۆ پەیداکردنی سەرچاوەکانی کتێبی چاپکراو دەدرێت".

لەبەرامبەردا خوێنەری دیکە بیرۆکەی وازھێنان لە خوێندنەوەی کتێبی چاپکراو رەتدەکەنەوە و ئەوان وای دەبینن کە کردنەوەی ئەم جۆرە پێشانگانەی کتێب پەیامێکە لەوەی ھێشتا گرنگی بە کتێپی چاپکراو دەدرێت.

لەمبارەیەوە کچێک بە ناوی لیان قودسی کە پڕۆژەیەکی بەناو "پەیژە" جێبەجێکردووە لە میاندا توانیویەتی حەوت کتێبخانە لە شوێنە گشتییەکاندا بکاتەوە.

لیان قودسی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "پەیامی پڕۆژەکەم ئەوە نییە کە ئێمە لە جەنگداین یان لە وڵاتێکی وێرانکراو داین، بەڵکو پەیامەکە ئەوەیە ھێشتا ئێمە بڕاومان بە کتێبی چاپکراو ماوە کە بەردی بنەغای بنیاتانی گەلە، کردنەوەی پێشانگاکانی کتێب بەردەوام ئامانج لێی قەزانجی ماددەی نییە، بەڵکو بەپێچەوانە زۆرجار ئامانجەکەی نیشاندانی وێنەیەکی ئەرێنی و باشە لەبارەی رۆشنبیری وڵاتەوە".

لای خۆیەوە ئەندامی یەکێتی بڵاوکراوانی عێراق، مازن لەتیف رایگەیاند کە رێژەی بەشداریکردن لە پێشانگاکەی ئەمساڵدا بە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاترە.

مازن لەتیف گوتی: "ھەر لە پێشانگاکەی ئەمساڵدا کتبَێکی زۆر بە بەراورد بە ساڵی رابردوو فرۆشراوە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە کتێبی ئەلیکترۆنی کاریگەری لەسەر کتێبی چاپکراو نییە".

دوێنێ شەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی سەردانی پێشانگاکەی کرد و رایگەیاند کە کردنەوەی پێشانگاکانی کتێب لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە کارێکی ئەرێنییە.

عادل عەبدولمەھدی ئاماژەی بەوەشدابووکە جێگەی دڵخۆشییە لەوەی ھێشتا گرنگی بە کتێبی چاپکراو دەدرێت.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın