Tayfun Salcı,Rewa Mahmood Hasan
17 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2019
له‌نده‌ن - AA
دیزاینه‌ری جلوبه‌رگ زه‌ینه‌ب كارتاڵ کە به پاڵپشتی ژنه ئاواره سووریه‌كانی توركیا، دیزاینی جلوبه‌رگ ده‌كات و له‌رێی سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه به‌شداری پێكرا له هه‌فته‌ی نمایشی جلوبه‌رگ له له‌نده‌ن.
كارتاڵ به ١٥ دیزاینی نوێی جلی زستانه به‌شداره له هه‌فته‌ی نمایشی جلوبه‌رگه‌كه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا فه‌خره‌دین ئاڵتون له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له هه‌ژماری خۆی ده‌رباره‌ی هه‌فته‌ی نمایشی جلوبه‌رگ پۆستێكی بڵاو كردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت، "دیزاینه‌ری جلوبه‌ر زه‌ینه‌ب كارتاڵ ئه‌و دیزاینی جلوبه‌رگانه‌ی پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی سووریی له‌جه‌نگ هه‌ڵهاتوودا ئاماده‌ی كردوو، به پشتگیری سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له هه‌فته‌ی نمایشی جلوبه‌رگ له له‌نده‌ن نیشان ده‌درێت". ئاڵتون ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه توركیا وه‌ك وڵاتێك كه خانه‌خوێیی زۆرترین په‌نابه‌ری كردووه، ئومێدی داوه‌ته زوڵم لێكراوان.