Mahmut Atanur,Hemın Othman Mohammed
24 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2019
جاكارتا - AA
چالاكی "رۆژی بێ ئۆتۆمبێل" كه رۆژانی یه‌كشه‌ممه له ئیندۆنێزیا جێبه‌جێ ده‌كرێت له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه گرنگییه‌كی زۆری پێده‌درێت.

شه‌قام و رێگاكانی جاكارتای پایته‌ختی ئیندۆنێزیا له چوارچێوه‌ی چالاكی "رۆژی بێ ئۆتۆمبێل"دا هه‌موو رۆژانێكی یه‌كشه‌ممه له نێوان كاتژمێر 06:00-11:00 به‌ڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا داده‌خرێن.
له‌و چالاكییه‌دا كه چه‌ندین چالاكی وه‌رزشیی وه‌ك پاسكیلسواری، به‌پێ رۆشتن و راكردن ئه‌نجام ده‌درێت، هاوكات چه‌ند چالاكییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیش ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی به كه‌یفخۆشی به‌نێو شه‌قامه‌كانی شاردا ده‌گه‌ڕێن كه رۆژانی دیكه قه‌ره‌باڵغه و ئۆتۆمبێل تیایاندا هاتوچۆ ده‌كات.

ئه‌و چالاكییه كه حكوومه‌ت به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی پیسبوونی هه‌وا له ساڵی 2007دا ده‌ستیپێكرد، به‌پێی كات گۆڕدرا بۆ چالاكی وه‌رزشی.
له لایه‌كی دیكه‌وه، له‌و چالاكییه‌دا كه رێگه به چه‌ند چالاكییه‌كی دیاریكراو دراوه، رێگه به خۆپیشاندان و چالاكیی سیاسیی و ئایینی نادرێت و جگه‌ره كێشانیش قه‌ده‌غه‌یه.

به‌درێژایی چالاكییه‌كه سه‌دان كارمه‌ند چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ن دژبه هه‌ر كرده و جووڵانه‌وه‌یه‌ك كه ئارامی خه‌ڵكی تێكبدات.
جاكارتا كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 10 ملیۆن کەسه و یه‌كێكه له قه‌ره‌باڵغترین شاره‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا، رۆژانه تێكڕا نزیكه‌ی 19 ملیۆن ئامێری بزووێنهدار تیایدا هاتوچۆ ده‌كه‌ن.