Mahmut Atanur
25 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2020
جاكارتا - AA
بارانی به‌خوڕ و دروستبوونی لافاو له جاكارتای پایته‌ختی ئیندۆنێزیا، كاریگه‌ری نه‌رێنیی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان دروستكردووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی كۆمپاس، به‌هۆی بارانی به‌خوڕ كه له دوێنێ شه‌وه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامه، لافاو له زۆر ناوچه‌ی جاكارتا دروستبووه.
له هه‌ندێک ناوچه‌دا، ئاستی ئاو گه‌یشتووه‌ته یه‌ك مه‌تر و له جاكارتای پایته‌ختیش ژماره‌یه‌كی زۆر له رێگاوبانه‌كان به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراون.
به‌هۆی لافاوه‌وه ئاسایشی جاكارتا هاووڵاتییانی ئاگاداركرده‌وه له دواكه‌وتنی گه‌شته‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، رێگای ناوشار و نێوان شاره‌كان.
له‌م نێوه‌نده‌دا كۆمپانیای كاره‌بای سه‌ربه ده‌وڵه‌تی ئیندۆنێزیا PLN، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌مه‌به‌ستی ئه‌منیی 326 وێستگه‌ی دابەشکردنی كاره‌بایان داخستووه.