Kasım İleri
25 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2020
واشنتۆن-AA
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، مارك ئێسپه‌ر له نووسینگه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی چاوی كه‌وت به وه‌زیری به‌رگریی كۆریای باشوور، جیۆنگ كیۆنگ دۆ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، هه‌ردوو وه‌زیر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان رێكخست.
مارک ئێسپه‌ر له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه كه بووه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر جیهان رایگه‌یاند "فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كۆریای باشوور، رۆبێرت ئابرامس و سوپاسالاری كۆریای باشوور، پارك هان كی به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كانیان له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تاوتوێی بژارده‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌شقه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كانیان ده‌كه‌ن".
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه جموجۆڵی یه‌كه‌كان و چوونه‌ژووره‌وه و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌ربازان له بنكه سه‌ربازییه‌كان خراوه‌ته ژێر چاودێرییهوە.
لای خۆشیه‌وه وه‌زیری به‌رگریی كۆریای باشوور، جیۆنگ كیۆنگ دۆ رایگه‌یاند "له‌نێو سوپای كۆریای باشووردا، 13 سه‌رباز دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و به‌مهۆیه‌شه‌وه جموجۆڵ و هاتوچۆ له‌ناو یه‌كه سه‌ربازییه‌كاندا تا دوا ئه‌ندازه سنوورداركراوه".
جیۆنگ كیۆنگ دۆ له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌شقه سه‌ربازییه‌كانیشه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكه‌ن ئه‌م هه‌نگاوه لاوازی له سیستمی به‌رگریی كۆریای باشووردا بهێنێته ئاراوه.