Ramal Mahmood
01 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2017
جاکارتا – AA
لەئاکامی گڕگرتنی قایەغێک کە لە جاکارتای پایتەختی ئیندۆنێزیا بەرەو دوورگەی تیدۆنگ بەڕێ کەوتبوو، بەلانیکەم ٢٣ کەس لە کۆی ٢٤٧ سەرنشینەکەی، گیانیان لەدەست دا.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەدواداگەڕان و فریاگوزاری نەتەوەیی شاری جاکارتا، هاندرا سودیرمان رایگەیاند "لەئاکامی گڕگرتنی قایەغێک کە لە پایتەختەوە بەرەو دوورگەی تیدۆنگ بەڕێ کەوتبوو، بەلانیکەم ٢٣ کەس لە ٢٤٧ سەرنشینەکەی، گیانیان لەدەست دا".
سودیرمان ئاماژەی بەوە دا کە بەردەوامن لە گەڕان بەدوای سەرنشیناندا و، گوتی: "لەم چوارچێوەیەدا تیمەکانمان توانیویانە ١٩٤ کەس رزگار بکەن و تەرمی ٢٣ کەسیشیان دۆزیەوەتەوە. هەوڵەکانیشمان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی ئەو سەرنشینانەی بێسەروشوێن بوون".
سەرنشینان بەمەبەستی پشووی سەری ساڵ ویستوویانە لە رێگەی قەیاغەکەوە لە جاکارتاوە بچنە دوورگەی تیدۆنگ کاتێک کاتژمێر ٠٨:٤٦ گڕ لە قەیاغەکە کەوتووەتەوە.