Zehra Ulucak,Muhammet Ali Kemal
29 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٤ پلە دوورگەی لۆمبۆک باشووری ئیندۆنێزیای هەژاند.
چەقی بوومەلەزرەکە ٥٠ کیلۆمەتر لە باکووری خۆرهەڵاتی شاری ماتارامی دوورگەی لۆمبۆک بووە و بەپێی زانیارییە بەراییەکان ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٠ی دیکەش برینداربوون.
ناوەندی لێکۆڵینەوە جیۆلۆجییەکانی ئەمریکا، ئاشکرایکرد بوومەلەرزەکە گوڕەکەی ٦،٤ بووە و لە قووڵایی ٧،٥ کیلۆمەتر لەنێو زەویدا روویداوە.
لە دوورگەی لۆمبۆک کە دەکەوێتە ٤٠ کیلۆمەتر خۆرهەڵاتی دوورگەی بالیی گەشتیاریی ئیندۆنێزیاوە، بە هۆی بوومەلەرزەکەوە ژمارەیەکی زۆر لە خانووەکان زیانیان پێگەیشتووە.
بەپێی هەواڵێکی بی بی سی، بە هۆی بوومەلەرزەکەوە ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٠ی دیکەش برینداربوون. لەدوای بوومەلەرزەکەش زیاتر لە ٦٠ پاشلەرزە روویانداوە کە بەهێزترینیان گوڕەکەی ٥،٧ بووە.