Ramal Mahmood
18 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2016
جاکارتا - AA
لە ئاکامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکەی بارهەڵگر لە ویلایەتی پاپوا رۆژهەڵاتی ئیندۆنێزیا، ١٣ کەس گیانیان لەدەست دا.
سوپای ئیندۆنێزیا لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوە دا کە فڕۆکەیەکی بارهەڵگری جۆری Hercules C-130، کاتژمێر ٠٥:٣٥ بە کاتی وامێنا لە شاری تیمکیا بەرزبووەوە و لە کاتژمێر ٠٦:٠٩ پەیوەندی لەگەڵ رادار نەما. دواتر فڕۆکەکە کاتژمێر ٠٨:٤٠ لە ناوچەیەکی شاخاوی کەوتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینانی کە ژمارەیان ١٣ کەس بوو گیانیان لەدەست داوە.
راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە فڕۆکە تێکشکاوەکە خواردەمەنی هەڵگرتبوو، مەزەندەی ئەوەشی کردووە کە هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە لەوانەیە بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە بووبێت.
لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا فڕۆکەیەکی سەربازی ئیندۆنێزی لە دوورگەی بۆرنێی کەوتە خوارەوە و ئەو پێنج کەسەی لەناو فڕۆکەکە دابوون گیانیان لەدەست دا.