Mahmut Atanur,Muhammet Ali Kemal
30 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2018
جاکارتا - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئەنجامی بوومەلەرزە و تسونامییەکەی رۆژی هەینی دوورگەی سولاوێسیی ئیندۆنێزیا گیانیان لەدەستداوە، بۆ ٨٣٢ کەس بەرزبوویەوە.
گوتەبێژی ئاژانسی بەڕێوەبردنی کارەساتە سرووشتییە نیشتمانییەکان، سوتۆپۆ پورۆ نوگرۆهۆ، لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد لە ئەنجامی بوومەلەرزە و تسونامییەکەی دوورگەی سولاوێسی ٨٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد لە شاری پاڵو ٨٢١ کەس و لە شاری دۆنگگاڵا ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە.