Özkan Bilgin,Muhammet Ali Kemal
30 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2018
وان - AA
کۆچەرییەکان بە مەبەستی دۆزینەوەی لەوەڕگای باشتر بۆ ئاژەڵەکانیان، هاوینان لە کوێستانەکانی دەورووبەری مووش و وان و زستانان لە کوێستانەکانی باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵو دەکەن و ژیانیان بە لەوەراندنی رانە ئاژەڵەکانیان بەسەردەبەن.
لەئێستادا و لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرمادا، کۆچەرییەکان لە وان و مووش-ەوە بە سەدان سەر مەڕەوە رێگەیان بەرەو پارێزگا گەرمترەکانی وەک سێرت و باتمان گرتووە و لەو شوێنانەی دەستنیشانیان کردووە بە مەبەستی پشوودان، خێوەتەکانیان هەڵدەدەن.
ئەوان بەدرێژایی گەشتە دوور و درێژەکانیان، بەرەوڕووی ئاستەنگە جوگرافییەکان لە ناوچەکە دەبنەوە. کۆچەرییەکان لە زۆر ئاسانکاریی سەردەم بەدوورن و هاوشێوەی ئەوەی ژیانی کۆمەڵایەتییان نییە و گوزەرانیان تەنها لە سروشتدا بەسەردەبەن.
ژمارەیەک لە خانەوادە کۆچەرەکان ژیانی گەڕۆکیان هەڵبژاردووە و لەبەر ئەوەش ناتوانن منداڵەکانیان رەوانەی خوێندنگەکان بکەن، هەندێکی دیکەشیان منداڵەکانیان لە لای کەسوکاریان لە ناوەندی شارەکان جێدەهێڵن بۆ ئەوەی لە خوێندن بێبەش نەبن.
ئەوان لەئێستادا لە سایەی ئەو پانێڵانەی تیشکی خۆر کە لەگەڵ خۆیاندا دەیگوازنەوە، دەتوانن لایتەکانی دەستیان و مۆبایلەکانیان بارگاویی بکەنەوە، ئەوەش دەبێتە مایەی ئاسانکاریی بۆیان لەکاتێکدا کە لەو خێوەتانەی لە سروشت و جوگرافیایەکی سەختدا هەڵیانداوە، دەمێننەوە.