Necat Hazar,Ramal Abdullah Mahmood
30 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2018
وان – AA
ژماره‌یه‌ك ژێرئاوگه‌ڕ به مه‌به‌ستی سه‌رنجڕاكێشانی خه‌ڵك بۆ سه‌ر جوانییه‌كانی ده‌ریاچه‌ی وان وه‌ك نمایش لهژێرئاوی ئه‌وێدا گۆشتیان برژاندن و چایان خوارده‌وه.
دوای رێوڕه‌سمی ناساندنی دوورگه‌ی چارپاناك له لایه‌ن شاره‌وانی توشباوه كه یه‌كێكه له چوار دوورگه‌كانی ده‌ریاچه‌ی وان، ژێرئاوگه‌ڕانی ئه‌ندام له كۆمه‌ڵه‌ی به‌دواداگه‌ڕان و فریاكه‌وتن له ناوچه ئاوییه‌كانی وان به‌و خێوه‌ت، مه‌قڵ و سهماوهرهی پێیانبوو چوونه ناو ده‌ریاچه‌كه.
دوای دانانی كه‌لوپه‌له‌كانیان له‌ژێر ئاوی ده‌ریاچه‌كه‌دا ژێرئاوگه‌ڕان وه‌ك نمایش گۆشتیان له‌سه‌ر مه‌قڵ برژاند و چای سه‌ماوه‌ریان خوارده‌وه.