Mesut Varol,Muhammet Ali Kemal
30 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2018
وان - AA
لە وان کە دەوڵەمەندیی خواردنی بەیانیانی بەناوبانگە، خواردنی "کەلەدۆش" کە بە وشککردنەوەی سەوزە بەهارییەکان درووست دەکرێت، یەکێکە لە دڵخوازترین خواردنەکان.
"کەلەدۆش" تایبەتە بە وان و سەرەڕای ئەوەی ئامادەکردنی کاری زۆری دەوێت، بەڵام لە رۆژە تایبەتەکاندا پادشای سەر خوانەکانە.
ئەو خواردنە لەو خێزانانەی کە قەرەباڵغن زیاتر درووست دەکرێت و گۆشتی کاری تەمەن یەک ساڵە یان ئەو مەڕانە لە ئامادەکردنیدا بەکاردەهێنرێت کە نەزاون.
هەروەها جۆرێک لە نۆکی رەنگ کرێمی کە بە "کۆچباشی" ناسراوە بەشێکی گرنگی پێکهاتەی خواردنەکە پێکدەهێنێت، لەپاڵ ئەمەشدا گەنم و کەشکی وشککراو، چەوەندەری سپی چیا، پیازی وشک، سیر، نیسکی سەوز، کەرە، بیبەری سووری هاڕدراو، ئاڵەت، بیبەری رەش و خوێی زبری تیادا بەکاردەهێنرێت.
دوای ئەوە کە پاقلەمەنییەکان لە مەنجەڵی جیاوازدا دەکوڵێنرێن، پاشان تێکەڵاو دەکرێن و "کەلەدۆش" کە لە ماوەی یەک کاتژمێردا پێدەگەیەنرێت، بۆ خواردن ئامادە دەکرێت.