Mustafa Melih Ahıshalı,Ramal Abdullah Mahmood
30 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ – AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی ساخته له پارێزگاكانی هورموزگان، كۆهگیلویه-بویه‌ر ئه‌حمه‌د، خوراسانی باكوور و ئه‌لبورز له ئێران گیانیان لەدەستداوە گه‌یشته ٢٧ كه‌س و ٣٠٢ی دیكه‌ش به هۆی ژه‌هراویبوونیان به هه‌مان هۆکارەوه گهیهندرانهونهته نه‌خۆشخانه.
بریكاری سه‌رۆكی فریاگوزاری له‌ناكاوی ئێران، پیر حوسێن كولیوهند رایگه‌یاند له ٢٣ی ئه‌یلووله‌وه تاكو ئێستا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی ساخته له پارێزگاكانی هورموزگان، كۆهگیلویه-بویه‌ر ئه‌حمه‌د، خوراسانی باكوور و ئه‌لبورز له ئێران گیانیان لەدەستداوە، گه‌یشتۆته ٢٧ كه‌س و ٣٠٢ی دیكه‌ش به هۆی ژه‌هراویبوونیان به هه‌مان هۆکارەوه گهیهندرانهونهته نه‌خۆشخانه.
له ئێران فرۆشتن و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی له هاووڵاتییانی موسڵمان قه‌ده‌غه‌كراوه و له كاتێكدا به‌شێك له مه‌ی به شێوەیەکی نایاسایی ده‌گه‌یه‌ندرێته ئێران به‌شێكیشی له ماڵه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێندرێت.
به‌پێی یاساكانی ئێران به‌رهه‌مهێنه‌ر و فرۆشیار و كڕیاری مه‌ی به زیندانیكردن و لێدانی جەڵدە سزا ده‌درێن.