Zana Natık Kerem
05 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2018
جاكرتا ــ AA
بە هۆی ئاگركەوتنەوە لە بەلەمێك لە رۆژهەڵاتی ئیندۆنێزیا، پێنج كەس گیانیان لەدەستدا.
گوتەبێژی ئەمنی لە هەرێمی كالمنتان رۆژهەڵاتی ئیندۆنێزیا، ئەدی یایا سۆریانا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئاگرەكە بە هۆی دزەكردنی نەوتەوە لە دەورووبەری بەندەری سیمایانگ لە ناوچەی بالیكپاپان لەناو بەلەمەكە كەوتووەتەوە.
ئەدی یایا سۆریانا ئاماژەی بەوەشدا كە بە هۆی رووداوەكە، پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە.
ناوبراو باسی لەوەشكرد كە نەوتەكە بە هۆی شكانی بۆرییەك، دزەیی كردبووە دەورووبەری بەندەرەكە.
هاوكات بەرپرسانی ئیندۆنێزیا رایانگەیاندووە كە بۆرییە نەوتەكە داخراوە تا ئەو كاتەی چاك دەكرێتەوە.