Muhammet Ali Kemal
01 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: ''ئەوانەی کە خۆشگوزەرانی گەلەکەمان دەکەنە ئامانج و، داردەستەکانیان لە رێگەی هێرشە قێزەونەکانیانەوە هاووڵاتییانی سڤیلیش دەکەنە ئامانج و هەوڵی تێکدانی سەقامگیریی و دابەزاندنی ورەی گەلەکەمان لە رێگەی درووستکردنی پشێوییەوە، دەدەن. بەڵام ئێمە لە رێگەی پارێزگارییکردن لە هێمنی، پشتیوانیکردنی یەکتری، هەرگیز رێگە بەم یارییە پیسانە نادەین درز بخاتە نێوانمانەوە. لە رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ هاووڵاتییان، تورکیا هەر شتێک پێویست بکات تا سەر بەڕێوەی دەبات. لەوەش تێدەگەین کە ئەم جۆرە هێرشانەی رێکخراوە تیرۆریستییە جۆراوجۆرەکان کە وڵاتەکەمانم دەکەنە ئامانج، پەیوەستن بەو رووداوانەی لەناوچەکە روودەدەن''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیامێکدا سەبارەت بە هێرشە تیرۆریستییەکەی ئیستانبوڵ، وێڕای بەتوندی ئیدانەکردنی هێرشەکە، رایگەیاند ''داوای لێخۆشبوون بۆ ئەو کارمەندەی هێزە ئەمنییەکانمان و هاووڵاتییانمان دەکەین کە لە هێرشەکەدا گیانیان لەدەستداوە، یادی ئەو میوانە بیانییانەمان کە لە رووداوەکەدا لەدەستمان چوون، بەرز رادەگرین. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاریان دەکەین، هیوای چاکبوونەوەی بەپەلە بۆ بریندارەکان دەخوازین''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاندووە ''ئەوانەی کە خۆشگوزەرانی گەلەکەمان دەکەنە ئامانج و، داردەستەکانیان لە رێگەی هێرشە قێزەونەکانیانەوە هاووڵاتییانی سڤیلیش دەکەنە ئامانج و هەوڵی تێکدانی سەقامگیریی و دابەزاندنی ورەی گەلەکەمان لە رێگەی درووستکردنی پشێوییەوە، دەدەن. بەڵام ئێمە لە رێگەی پارێزگارییکردن لە هێمنی، پشتیوانیکردنی یەکتری، هەرگیز رێگە بەم یارییە پیسانە نادەین درز بخاتە نێوانمانەوە. لە رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ هاووڵاتییان، تورکیا هەر شتێک پێویست بکات تا سەر بەڕێوەی دەبات. لەوەش تێدەگەین کە ئەم جۆرە هێرشانەی رێکخراوە تیرۆریستییە جۆراوجۆرەکان کە وڵاتەکەمانم دەکەنە ئامانج، پەیوەستن بەو رووداوانەی لەناوچەکە روودەدەن''.
ئەردۆغان جەختی کردووەتەوە کە ئەوان سوورن لەسەرئەوەی سەرچاوەی هەڕەشە و هێرشەکان لەناوبەرن و رایگەیاندووە "هەر گیانێک کە لەم قۆناغەدا لەدەستی دەدەین، جگە لەوەی کزە لەجەرگمان هەڵدەستێنێت، وامان لێدەکات لەسەر بەرەنگارییمان سوورتر بین. وەک گەل و نیشتمان، تەنیا بە چەک رووبەڕووی هێزە تیرۆریستییەکان نابینەوە، بەڕێگەی ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتیی دەیانکەینە ئامانج. هێرشە دڕندانەکەی ئیستانبوڵ دەریخست کە تیرۆر لە خوێنڕشتن و گیان وەرگرتن جیاوازی ناکات''.