Mazın Asad
01 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2017
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بۆ ھێرشە تیرۆریستییەکەی ناوچەی ئۆرتاکۆی شاری ئیستانبوڵ، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد.
پەیامەکە لە ماڵپەری فەرمی کرملین بڵاوکراوەتەوە و تیادا پوتین رایگەیاندوو "پێموایە لە کوشتنی خەڵکی بێتاوان لە ئاھەنگەکانی سەری ساڵدا، تاوانێکی خراپتر نییە، بەڵام بەھا مرۆییەکان بۆ تیرۆریستان دەستەواژەیەکی نامۆیە. ئەرکی ھاوبەشمان بە پێداگریی وەڵامدانەوەی ھێرشە تیرۆریستییەکانە".
پوتین جەختی لەوە کردەوە کە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا تورکیا ھاوبەشێکی متمانەپێکراوی رووسیایە و راشیگەیاندوە کە سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەی قوربانیان دەکەن و ھیوای بەپەلە چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازن.