Sangar Hamad Azeez
25 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2015
ئیستانبوڵ
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان توانی هاووڵاتییەک لە مردن رزگار بکات کە بەنیاز بوو لەسەر پردی بۆغازئیچی لە شاری ئیستانبوڵ خۆی هەڵبدات و کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت.
بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەكی نێو كۆشكی كۆماری، دوای ئەوەی سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان چووەتە لای هاووڵاتییەكە، هاووڵاتییەكە وازی لە بیرۆكەی خۆكوشتن هێناوە.
ئەردۆغان دوای ئەوەی زانی كە هاووڵاتییەكە دەیەوێت خۆی بكوژێت لە ئۆتۆمبێلەكەی دابەزیووە و چووەتە لای هاووڵاتییەكە.
هاووڵاتییەكە كە خەڵكی پارێزگای سێرت بوو و بەهۆكاری كێشەی خێزانییەوە دەیویست خۆی بكوژێت.
ئەو هاووڵاتییە سوپاسی ئەردۆغانی كرد كە لە بڕیاری خۆكوشتن پاشگەزی كردووە.
سەركۆماری توركیا گوێی لە كێشەی هاووڵاتییەكە گرت و بەڵێنی پێ دا كە هەوڵی چارەسەرکردنی كێشەكەی دەدات.