Sangar Hamad Azeez
30 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2016
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لە سەرچاوەكانی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانەوە وەرگیراوە، سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو و سارا داودئۆغڵوی هاوژینی لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیان بە دایك و باوكی ئەو كۆرپە سێ مانگییە كرد كە بەهۆی پەلاماری پەكەكەوە لە شرنەخ گیانی لەدەست دا و تێدا هاوخەمی خۆیان ئاراستەی خانەوادەی كۆرپەكە كرد.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنەیەكەدا داودئۆغڵو وێرای سەرخۆشی خۆی، بە خانەوادەی میرای جوانەمەرگی گوتووە كەوا لە ئازارەكانیان دەگات بەهۆی ئەوەی پێشووتر رۆڵەیەكی لە تەمەنی میرای كۆچی دوایی كردووە.
لە بەرامبەردا دایك و باوكی كۆرپەكە سوپاسی ئەحمەد داودئۆغڵو-یان كرد و رایانگەیاند كەوا متمانەیان بە سەرۆكوزیران هەیە.