Fahrettin İbrahim
01 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
کۆبوونەوەی ئاسایشی لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئیستانبوڵ بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم دەستی پێکرد.
کۆبوونەوەکە کە لە کۆشکی دۆڵمەباهچە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێ، دوور لە چاوی کامێراکان دەبێ.
لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە جێگری سەرۆکوەزیران نومان کورتوڵموش، وەزیری ناوخۆ سولەیمان سۆیڵو، وەزیری تەندروستی رەجەب ئاکداغ، پارێزگاری ئیستانبوڵ ڤەسیپ شاهین و بەڕێوەبەری ئاسایشی ئیستانبوڵ موستەفا چاڵشکان بەشداربوون.