Ramal Mahmood
01 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2017
هاتای - AA
لەمیانی گواستنەوەی هاووڵاتییانی سڤیل لە ناوچە گەمارۆدراوەکانی رۆژهەڵاتی حەلەب، ژمارەی ئەو بریندارە حەلەبییانەی کە رەوانەی هاتای کراون گەیشتە، ٣٣٥ کەس.
بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و چاپەمەنی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا، دوای گواستنەوەی برینداران لە ناوچەکانی رۆژئاوای حەلەب بۆ ئیدلب، ئەو کەسانەی برینەکانیان سەختە رەوانەی تورکیا کران.
ژمارەی ئەو کەسانەی لەلایەن ئۆتۆمبێلەکانی فریاگوزاری خێراوە لە دەروازەی سنووری جیلڤەگۆزوەوە گواستراونەتەوە نەخۆشخانەکانی تورکیا گەیشتووەتە ٣٣٥ کەس.
٤٣ کەس لەو بریندارانە وێڕای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەهۆی سەختی برینەکانیان گیانیان لە دەستداوە، ١٢٦ برینداریش رەوانەی نەخۆشخانەکانی دەرەوەی شاری هاتای کراون، ٥٩یان دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
١٥٣ کەس لەو بریندارانە تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵیەوەیە.