حەلەب
لە ئاكامی ھێرشەكانی لیوای حازم و موجاھیدینی ئۆپۆزسیۆن بۆ سەر ھێزەكانی رژێمی سوریا لە ناوچەی ھاندارات لە باكووری حەلەب، 20 سەرباز كوژران.
لهمبارهوه چالاكوان حەسەن عوبەید له شاری حهلهب بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشكرایكرد كه لە ئاكامی ھێرشە ھاوبەشەكانی لیوای حازم و موجاھیدینی ئۆپۆزسیۆن لە ناوچەی ھاندارات لە باكووری حەلەب بە ھاوەنی تایبەت كە ئەوان لە كەپسولەی گازی مەتبەخ و دۆشكا دروستی دەكەن، 20 سەربازی رژێم كوژران.
عوبەید ئاماژە بە شەڕوپێكدادانە توندەكانی نێوان چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن و ھێزەكانی سەر بە بەشار ئەسەد كرد لە ناوچەكە و گوتی: "قهناس و تۆپاوێژ و زریپۆشانی سەر بە ئۆپۆزسیۆن، پێشەوەچوونی ھێزەكانی رژێمیان لە ناوچەكاندا راگرت. لهماوەی دوو ھەفتە رابردووی شهڕ و پێكدادان زیانیكی زۆر بەر ھێزەكانی سوپای رژێمی سوریا كهوتووه."
عوبهید باسی لە بۆردومانكردنی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای سوریا بۆ سهر ناوچەكانی ژێر كۆنترۆلی ئۆپۆزسیۆن كرد و گوتی: "ھێزەكانی سەر بە ئەسەد ھەوڵ دەدەن تاكە رێگاكەی فریاكەوتنی باكوور ببڕن. ئەگەر ناوچەی ھانادارات لەلایەن رژێمەوە كۆنترۆل بكرێت، ئەو كاتە باكووری حەلەب بە تەواویی دەكەوێتە ژێر ئەبڵوقە. بۆیە ھەموو ھێزەكانی ئۆپۆزسیۆن بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەكانی ھانداراتیاندا كرد."