Mazın Asad
06 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2016
کیلیس
بەھۆی ھێرشەکانی رژێمی سووریا، داعش، پەیەدە و رووسیا ھاووڵاتیانی شاری حەلەب و دەوروبەری لە شارەکە ھەڵدێن.
سوورییەکانی شاری حەلەب و دەوروبەری بەھۆی ھێرشەکانەوە ماڵ و حاڵیان جێ دەھێڵن و بەرەو کەمپەکانی دەزگای خێرخوازی مرۆیی تورکیا ھەڵدێن کە لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای ئازادی سووریایە.
ھاووڵاتییەکی شاری حەلەب بەناوی عەبدولغەنی فەتاح لە روونکردنەوەیەکی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند بەھۆی بۆردومانکردنی شاری حەلەب ناچار بوون بەرەو سنووری تورکیا بێن.
عەبدولغەنی فەتاح ئاماژەی بەوە دا کە فڕۆکەکانی جەنگی بەردەوام بە بۆمب و مووشەک ھێرش دەکاتە سەریان و زیاتر گوتیشی: "داوا دەکەین تورکیا خاواندارێتی ئێمە بکات و دەرگاکانی بکاتەوە. بەھۆی خراپی رەوشی کەشوھەواش لە بارودۆخێکی خراپداین. نەخۆش، منداڵ و ئافرەت و بریندارێکی زۆر بەرەو سنووری تورکیا ھاتوون".
یەکێکی دیکە بە ناوی داود محەمەد کە بە ساڵاچوو و نابینایە باسی ئەوە دەکات کە دوای ئەوەی دوو رۆژ بە پێ دەڕۆن لە ئێستادا گەیشتووەنەتە ناوچەی تەل رفانی سنووری تورکیا.
محەمەد ئاشکرای کرد کە رۆژ لە دوای رۆژ شەڕوپێکدادانەکانی سووریا قورستر دەبێت و بەھۆیەوە ژیان لە سووریا نەماوە.
ئەو ھەروەھا گوتیشی: "فڕۆکەکانی رووسیا ھەموو جۆرە زۆڵمێکمان لێ دەکەن بەڵام کەس نایەوێت ئەمە ببینێت. بەتایبەتی داوای ھاوکاری لە وڵاتانی ئیسلام دەکەین".
ھاووڵاتییەکەی دیکەی سووری بەناوی محەمەد کەڕەجا رایگەیاند بەھۆی سەرماوسۆڵەی زستان منداڵێکی چوار مانگیان لەدەست داوە.