حەلەب
بهرپرسی رۆژنامەوانی جەبهەی ئیسلامی له سوریا ساڵح ئەنەدانی لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە هێزەکانیان لەڕێی هەڵکەندنی تونێلەوە ئەو بینایانە دەتەقێنێتەوە کە لەچواردەوری قەڵای حەڵەبدان و هێزەکانی سەر بە رژێم خۆیان تێدا حەشار داوە.
هاوکات ئاشكرایكرد ئەو تونێلانە بۆتە جێی مەترسی گەورە بۆ رژێمی سوریا و گوتی: "رژێمی ئەسەد لە چواردەوری فەرماندەکانیدا دەستی کردوە بە هەڵکەندنی خەندەق به قوڵایی ٤ تا ٥ مهتر، بەڵام هێشتا ناتوانێ شوێنی ئەو تونێلانە بدۆزێتەوە کە لێدراون."
ئەنەدانی لەبارەی چۆنیەتی بڕیاری تەقاندنەوەی بیناکان و پلاندانان بۆی و ههروهها چۆنیەتی تەقاندنەوەی تونێلەکان گوتی: "سەرەتا ئەو بینایانە دیاری دەکرێن کە رژێمی سوریا فەرماندەکانی خۆی تێدا جێگیر دەکات و دواتر زانیاری کۆدەکرێتەوە لەسەر ئەوەی کە چەند کەس لەو بینایانەدا دەمێننەوە. دواتر لەلایەن چهند ئەفسەرێکی پلە بەرز کاری لەسەر دەکرێ و دواتر لە پاش دیاری کردنی دووری ئەو بینایانەوە، کاری هەڵکەندنی تونێلەکە دەست پێدەکرێ. دوای کۆتایی هاتنی کاری هەڵکەندنی تونێلەکانیش دواتر چەندین تەن ماددەی تەقینەوە لەناو تونێلەکاندا جێگیر دەکرێ و بهر له تهقاندنهوهی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر یەکەکانی سەر بە ئەسەد ئامادە دەکەن لەو بینایانەدا ئەویش بە بەکارهێنانی جۆرێک هاوەنی تایبەت کە ناوی (جەهەننەم) ی لێنراو. ههروهها دوای تەقاندنەوەی تونێلەکانیش هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن هێرش دەکەنە سەر یەکەکانی سوپای رژێمی سوریا به سهرۆكایهتی بهشار ئهسهد."
ئەنەدانی ئاماژە بەوە دەکا کە کاری هەڵکەندنی تونێلەکان وەک نهێنیەک دەهێڵرێتەوە و باس لەوەش دەکا ئەو کەسانەی سەر بە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنن کە کاری هەڵکەندنی تونێلەکە ئەنجام دەدەن، بەتەواوی لە لایەنەکانی دیكهی ئۆپۆزسیۆن دادەبرێنرێن بۆ بە نهێنی هێشتنەوەی کارەکە.
هاوکات باسی لهوهش كرد کە بە ماوەیەکی کەم پێش تەقاندنەوەی تونێلەکان هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن ئاگادار دەکرێنەوە و ئاماژە بەوەش دەکا کە لە ئێستادا چەندین تونێل لە ناو حەڵەبدا ئامادەن بۆ تەقاندنەوە ئەو شوێنانەی بەدەست رژێمەکەی ئەسەدەوەن.