Mustafa Keleş
10 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2015
نەتەوە یەکگرتووەکان
گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، فەرحان حەق لەبارەی کوژرانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ساڵح مەحمود لەیلا گوتی: "ئێمە ئیدانەی کوژرانی ئەو ھێرشانە دەکەین کە دەبێتە ھۆی کوژرانی خەڵکی سڤیل و رۆژنامەنووسان. نەتەوە یەکگرتووەکان پارێزگاری لە مافی گشت رۆژنامەنووسان دەکات".
حەق ئاماژەی بەوە دا سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بان کی مون لەبارەی رووبەڕووبوونەوە دژی داعش داوای یەکڕیزی و یەکگرتوویی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە.
جێگەی باسە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە حەلەب، ساڵح مەحمود لەیلا دوێنێ لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە لایەن داعشەوە گیانی لەدەستدا بوو.