Muhammet Ali Kemal
01 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە- AA
- سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای تورکیا: ''بەتوندی ئەو هێرشە رەوشت نزمە و دڕندانەیە بە نەفرەت دەکەین و داوای لێخۆشبوون بۆ ئەو هاووڵاتییانە و ئەو پۆلیسەمان دەکەین کە لە رووداوەکەدا گیانییان لەدەستداوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەکانییان و گەلەکەمان دەکەین، هەروەها هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەم هێرشە قێزەونە دەخوازین. بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەهەمان پێداگیری و هێزەوە بەردەوامی پێ دەدەین".
سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای تورکیا سەبارەت بە هێرشە تیرۆریستییەکەی ئیستانبوڵ رایگەیاند: "بەتوندی ئەو هێرشە رەوشت نزمانە و دڕندانەیە بە نەفرەت دەکەین و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەهەمان پێداگیری و هێزەوە بەردەوامی پێ دەدەین".
سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای تورکیا لە ماڵپەڕی خۆی لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ناوچەی ئۆرتاکۆی شاری ئیستانبوڵ روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە: ''بەتوندی ئەو هێرشە رەوشت نزمە و دڕندانەیە بە نەفرەت دەکەین و داوای لێخۆشبوون بۆ ئەو هاووڵاتییانە و ئەو پۆلیسەمان دەکەین کە لە رووداوەکەدا گیانییان لەدەستداوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەکانییان و گەلەکەمان دەکەین، هەروەها هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەم هێرشە قێزەونە دەخوازین. بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەهەمان پێداگیری و هێزەوە بەردەوامی پێ دەدەین".