Mahmut Atanur
22 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2021
جاكارتا – AA
گڕكانی مهراپی له دوورگهی چاڤا لە ئێندۆنێزیا تەقییەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوە و تەکنەلۆجیای کارەساتی جۆیلۆجی (BPPTKG)ەوە بڵاکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە تەقینەوەکەدا خۆڵەمێش و دووکەڵ بە بەرزی هەزار و ٣٠٠ مەتر بەرزبووەتەوە.
بەرپرسانی ناوەندەکە سەرەتا هۆشداری ''پرتەقاڵی''ان راگەیاند و دواتر کە جووڵەی گڕکانەکە زیادیکرد هۆشداریاندا لەوەی تا پێنج کیلۆمەتری دەوری گڕکانەکە هیچ جۆرە چالاکییەک ئەنجام نەدرێت.
گڕكانی مهراپی له دوورگهی چاڤا کە بەرزاییەکەی دوو هەزار و ٩٦٨ مەترە، لە ٢٠١٠ تەقییەوە و لە ئەنجامدا ٣٤٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
سیستمی هۆشداری گڕکان لە ئیندۆنێزیا پێکهاتووە لە چوار قۆناغ کە بریتین؛ ''سەوز، زەرد، پرتەقاڵی و بەرزترینیشی کە سوورە''.