Barış Seçkin
22 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2021
رۆما - AA
گڕکانی ئێتنا، کە یەکێکە لە گڕکانە چالاکەکان لە باشووری ئیتاڵیا، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە و بۆ ماوەی سێ کاتژمێر ھەڵچوون و ئاگری فڕێداوە.
ئەو چاڵەی کە دەکەوێتە باشووری رۆژھەڵاتی گرکانی ئێتنا، کە لە سێ ھەزار و ٣٢٦ مەترە و دەکەوێتە دوورگەی سیسیلیا، دوای سێ ھەفتە بووە هۆى دووبارە ھەڵچوون و فڕێدانى ئاگر و لاڤای گڕكانەكە.
بە پێی ئامارەکانی پەیمانگای نیشتمانیی ئیتاڵیا بۆ جیوفیزک و لێکۆڵینەوەی گڕکانەکان (INGV)، گڕکانەکە ئەم بەیانییە کاتژمێر ٦:١٥ بە کاتی ناوخۆیی دوورگەکە، چالاک بووەتەوە و ئاگر و لاڤای بۆ ماوەی سێ کاتژمێر فڕێداوە.
ئەوەش راگەیەندرا، ئەو ئاگرەی لە گڕکانەکەوە دەرچووە گەیشتووەت بەرزایی نۆ ھەزار مەتر و خۆڵ و ئاگر گەیشتووەتە ئەو ناوچەی جێنشینانەی کە دەکەونە بناری گرکانەکە.