Gamze Türkoğlu Oğuz,Muhammet Ali Kemal
07 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2018
پاهۆ - AA
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو گرکانی چیای كیلایا له ویلایه‌تی هاوایی ئه‌مریكا چالاك بوویه‌وه، زیاتر له هه‌زارو ٧٠٠ كه‌س به هۆی لاڤا، به‌رد و گازی ژه‌هراویی كه له گڕكانه‌وه دێته ده‌ره‌وه له ناوچه‌كه ده‌ربازكراون.
كاربه‌ده‌ستان ئاشكرایانكرد له ناوچه‌ی له‌یلانی، ٢٦ خانوو رووخاون، چوار جێگه‌ی دیكه بوون به ژێر لاڤای گڕكانه‌كه‌وه و زیاتر له هه‌زارو ٧٠٠ كه‌س بۆ ناوچه‌ی پارێزراو گوازراونه‌ته‌وه.
ئاماژه بهوهشدهكرێت تەپوتۆزی گڕكانه‌كه تا ٦١ مه‌تر به‌رزبوونه‌ته‌وه و به رووبه‌ری ٣٦ هه‌زار مه‌تر دووجادا بڵاوبوونه‌ته‌وه و هێشتا نازانرێت گڕكانه‌كه تا چه‌ندی دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت.
باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه تاشه به‌ردی گه‌وره له ئه‌نجامی گڕكانهكهدا تواونه‌ته‌وه و گازی ژه‌هراویی بڵاوبووه‌ته‌وه.