Mustafa Deveci
21 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2021
قودس – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو بهڵێنیدا كه ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٣ ئاداردا، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وا گه‌شته ئاسمانییه‌كان له ته‌ل ئه‌بیب بۆ مه‌ككه ده‌ست پێ دەكه‌ن.
بێنیامین ناتانیاهو له میانی هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی كه‌ناڵ ١٣ی ئیسرائیلی، به‌ڵێنی به فهڵهستینییهكاندا كه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وا گه‌شتی ئاسمانیی راسته‌وخۆ له ته‌ل ئه‌بیب بۆ مه‌ككه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
ئەم لێدوانەی بێنیامین ناتانیاهو دەرخەری ئەوەیە كه له ئه‌گه‌ری بوونه‌وه‌ی به سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل و سعوودیه ئاسایی ده‌بنه‌وه.