Ramazan Turgut,Mohammed Baqi Hussein
03 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2017
مه‌ككه - AA
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجییان له عه‌ره‌فه‌وه بۆ مینا، كۆكردنه‌وه و هه‌ڵگرتنی خێمه‌كان ده‌ستی پێكرد.
تیمی ئاناندۆڵو، له‌كاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی خێمه‌كان و پاككردنه‌وه‌ی عه‌ره‌فه‌دا، له‌ئاسمانه‌وه دیمه‌نه‌كانی تۆماركردووه.
كاره‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی خێمه‌كان كه له‌مساڵدا پێشوازییان له زیاتر له دوو ملیۆن حاجی كرد و فێنككهرهوهشیان تێدابوو، به‌خێرایی به‌رده‌وامه.
لهدیمهنهكاندا ده‌بینرێت كه عه‌ره‌فه (جبل الرحمه) كه رۆژی عارفه موسڵمانان پێشبڕكێیان بوو بۆ گه‌یشتن به‌و به‌رزاییه، چۆڵبووه.
هاوكات كاره‌كانی خاوێنكردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی نه‌میره و ده‌وروبه‌ری كۆتایی هاتووه.
حاجییه‌كان دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له عه‌ره‌فه، له‌و ڕێگه‌یه‌وه كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروستكراوه، گه‌ڕانه‌وه موزده‌لیفه و له‌وێشه‌وه بۆ مینا.