Muhammed Bilal Kenasari,Rewa Mahmut Hasan
03 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2017
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆییدا، تاوتوێی هەڕەشەکانی کۆریای باکووریان کرد.
لە راگەیەندراوێکدا کە کۆشکی سپی بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە کە سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن هاوڕابوون لەسەر زیاد کردنی فشارەکانیان بۆسەر کۆریای باکوور.
لەو پەیوەندیە تەلەفۆنییەدا هەر دوولا باسیان لەو هەڕەشانە کردووە کە کۆریا بۆ سەر ژاپۆن و کۆریای باشوور و ئەمریکا دروست کردووە و لەو چوارچێوەیەدا ترەمپ جەختی کردووەتەوە لە پێویستی نزیک بوونی پەیوەندیەکانی هەر سێ وڵات.