Mazın Asad
03 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2017
پاریس - AA
بەھۆی تاقیکردنەوەی بۆمبی ھیدرۆجینی، سەرکۆماری فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن داوای کرد وەڵامی توندی کۆریای باکوور بدرێتەوە.
ماکرۆن راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ھاتووە "پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گوشارەکان لەسەر کۆریای باکوور زیاد بکات لە پێناو کۆتایی ھێنان بە بەرنامەی ئەتۆمی و کۆنترۆڵکردنی ھەوڵەکانی ئەو وڵاتە لەوبارەیەوە و ھەروەھا ناچاریان بکەن بەبێ مەرجی پێشوەختە لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنشین".
سەرکۆماری فەڕەنسا بانگەوازی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشێوەیەکی خێرا وەڵامی کۆریای باکوور بداتەوە و بە پێویستیشی زانی یەکێتی ئەورووپاش وەک یەکێتی وەڵامی ئەو وڵاتە بداتەوە.
بەرپرسانی کۆریای باکوور ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی بۆمبێکی ھیندرۆجینیان راگەیاند و دواتر ھەژانێکی بەھێز روویدابوو. میدیاکانی ئەو وڵاتە سەرکەوتووبوونی تاقیکردنەوەکەیان راگەیاند کە بە فەرمانی سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون ئەنجام درا.