Mohammed Baqi Hussein
15 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2017
واشنتۆن-AA
راگه‌یه‌نرا كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو له كاتێكدا كۆریای باكوور تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستیكیی ئه‌نجامدابوو، ئه‌مریكا دوو دژه‌مووشه‌كی زیره‌كی له ده‌ریای ژاپۆن جێگیر كردبوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌مریكا دروست بكات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له هێزی ده‌ریایی سوپای ئه‌مریكا وه‌رگیراوه، له‌كاتی تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كه‌ی پیۆنگ یانگدا، ئه‌مریكا دژه مووشه‌كی زیره‌كی USS Stethem و USS McCampbellی له ده‌ریای ژاپۆن جێگیركردووه.
سیستمی Aegisی ئه‌مریكا كه له‌لایه‌ن ژاپۆن و كۆریای باشووریشه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، ده‌توانێت له‌هه‌مان كاتدا چاودێریی 100 مووشه‌ك بكات و له‌كاتی پێویستدا رایانبگرێت.