Emre Aytekin,Hemın Othman Mohammed
24 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
كۆریای باكوور هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌مریكا كرد به تێكشكاندن و ژێرئاوخستنی ئه‌و كه‌شتیه فڕۆكهههڵگرهی به مه‌به‌ستی ده‌رخستنی هه‌ژموونی سه‌ربازیی ره‌وانی ده‌ورووبه‌ری نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریای كردووه.
به پێی هه‌واڵێكی بی بی سی له نووسینێكدا كه له ده‌زگای فه‌رمی راگه‌یاندنی پارتی كرێكارانی ده‌سه‌ڵاتدار (رۆدۆنگ سینموم)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه كه سوپای كۆریای باكوور له توانایدایه به گورز كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری USS Carl Vinson تێكبشكێنێت كه به كه‌شتیگه‌لی جه‌نگی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراوه.
له نووسینەكهدا ئاماژه به‌وه كراوه كه هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و كه‌شتیه فڕۆكه‌هه‌ڵگره ده‌بێته نموونه‌یه‌كی باش بۆ سه‌لماندنی هێزی سه‌ربازیی كۆریای باكوور و، هاتووه "هێزه شۆڕشگێڕهكانمان ئاماده‌ن به گورز كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مریكا كه به وزه‌ی ئه‌تۆمی كارده‌كات تێكبشكێنن و ژێرئاوی بكەن".
گرووپی ئه‌ركی كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری USS Carl Vinson كه سه‌ربه فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكایه له زه‌ریای هێمن، به فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ وه‌ک هۆشداریه‌ك بۆ كۆریای باكوور بۆ كۆتاییهێنان به هه‌وڵه‌كانی ئه‌تۆمی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراوه. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بگاته كه‌ناراوه‌كانی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا.