Emel Öz Gözellik,Hemın Othman Mohammed
07 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به هۆی روودانی بوومه‌له‌رزه و دروستبوونی تسونامی له دوورگه‌ی سولاوێسی ناوەڕاستی ئیندۆنێزیا گیانیان لەدەستداوە گه‌یشته، هه‌زار و 763 كه‌س.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاژانسی ئافاتی نیشتمانی ئیندۆنێزیا (BNPB)، سوتۆپۆ پوروۆ نوگرۆهۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له جاكارتای پایتەخت رایگه‌یاند، تا ئێستا هه‌زار و 763 كه‌س به هۆی بوومه‌له‌زه و تسونامییهكهوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سوتۆپۆ پوروۆ نوگرۆهۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌رپرسان كارده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی ئه‌و كاره‌ساته‌وه بێ سه‌روشوێن بوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاژانسی ئافاتی نیشتمانی ئیندۆنێزیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه به هۆی بوومه‌له‌رزه و تسۆنامییهكهوه زیاتر له دوو هه‌زار و 600 كه‌س برینداربوون و تا ئیستا ته‌رمی هه‌زار و 755 كه‌س به خاك سپێردراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاژانسی ئافاتی نیشتمانی ئیندۆنێزیا ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو كه 67 هه‌زار خانوو و نزیكه‌ی سێ هه‌زار قوتابخانه زیانیان به‌ركه‌وتووه و نزیكه‌ی 63 هه‌زار كه‌س له‌ژێر خێوه‌تدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌ندرا كه تا ئێستا زیانی ماددی بوومه‌له‌رزه و تسونامییه‌كه بە 658 ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوە.
له پالو و دۆنگالا زیاتر له حه‌وت هه‌زار پۆلیس و سه‌رباز به‌شداری له كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردندا ده‌كه‌ن.