Barış Seçkin,Hemın Othman Mohammed
30 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2016
رۆما - AA
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6.5 پله به پێوه‌ری ریخته‌ر، ناوه‌ڕاستی ئیتاڵیای هه‌ژاند.
په‌یمانگای جیۆفیزیك و گڕكانناسیی نیشتمانیی ئیتاڵیا كه پێشتر گوڕی بوومەلهرزهكهی به 6،1 پله راگه‌یاندبوو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه گوڕی بوومه‌رله‌رزه‌كه، 6.5 پله بووه به‌پێوه‌ری ریخته‌ر.
بوومه‌له‌رزه‌كه كاتژمێر 07:40 به‌كاتی ناوخۆی ئیتاڵیا، به قوڵایی 10 كیلۆمەتر له شاری نۆرسیای داوه.
بوومەلهرزهكه كه له رۆمای پایته‌خت و زۆر ناوچه‌ی دیكه‌ی وه‌ك فلۆرانسا هه‌ستیپێكراوه، ترس و دڵه‌راوكێی له ناو خه‌ڵكیدا دروستكردووه. له‌به‌رئه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوانی رۆما چوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
له ناوچه‌كه‌دا جار جار جووڵه‌ی زه‌مینی تۆمار ده‌كرێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵ Rainews24ی ئیتاڵی، دوای بوومه‌له‌رزه‌كه، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتالیا، ماتیۆ رێنزی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی به‌رگری شارستانی، فابریزیۆ كورسیۆ كۆبووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دەستەی جیۆلۆجی ئەمریکا گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به 6.6 پله به‌پێوه‌ری ریخته‌ر راگه‌یاند.
له هه‌مان ناوچه دوو بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه به گوڕی 5.4 و 5.9 روویان داوه. به‌هۆی ئه‌و بوومهرلهرزانهوه كه‌سێك دووچاری جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
له 24ی ئابی رابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6.2 پله به‌پێوه‌ری ریخته‌ر هەردوو ناوچەی ئاماتریك و ئاكومۆڵی هه‌ژاند بوو، كه به‌هۆیه‌وه 300 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو.