Burak Akay,Hemın Othman Mohammed
30 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2016
چاناككاله - AA
له ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 مانگدا، 21 هه‌زار كه‌سی بیانی كه هه‌وڵیانداوه به رێگای نایاسایی خۆیان بگه‌یه‌ننه دوورگه‌ی میدیلی یۆنان و لەوێوە خۆیان بگەیەنێن بە وڵاتانی رۆژئاوای ئه‌ورووپا له چاناككاله، ده‌ستگیركراون.
به‌پێی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی پارێزگاكه، ئاسایشی كه‌نارده‌ریا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگاكه ده‌ستی كه‌وتووه، هه‌زاران كه‌سی بیانی كه به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆ، ناسه‌قامگیری سیاسیی و ئابووریی وڵاتەکانیان جێهێشتووه و، هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌ن به ئه‌ورووپا له باكووری ئیجه‌ن و ده‌یانه‌وێت به رێگای نایاسایی بپه‌ڕنه‌وه.
دوورگه‌ی میدیلی یۆنان كه ته‌نیا پێنج میلی ده‌ریایی له شارۆچكه‌ی ئایڤاجكی چاناككالهوه دووره، یه‌كه‌م وێستگه‌ی بیانییه‌كانه كه له‌وێوه یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌نێن به‌ره‌و ئه‌ورووپا بۆ گه‌یشتن به ژیانێكی باشتر.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاغچییانی كۆچبه‌ران، به‌رگرتن له په‌ڕینه‌وه‌ی نایاسایی، رێگرتن له روودانی زیانی گیانی له كاتی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌م و كه‌شتییه‌كان كاتێک كه‌شوهه‌وا له‌بار نییه، هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان و، به‌شێوه‌یه‌كی چڕ ناوچه‌كه‌یان خستووه‌ته ژێر چاودێری كه یه‌كێكه له خاڵه‌كانی په‌ڕینه‌وه و بیانییه‌كان زۆر به‌كاری ده‌هێنن.
هێزه ئه‌منییه‌كان له زنجیرە ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه له یەکی كانوونی دووه‌می رابردوو بۆ 24ی ئەم مانگە ئه‌نجامیانداوه، نزیكه‌ی 21 هه‌زار كه‌سیان ده‌ستگیركردووه كه خه‌ڵكی سووریا، ئه‌فغانستان، میانمار، پاكستان، ئه‌ریتێریا، عێراق، ئێران و مه‌غریب بوون. له‌وانه‌ش 14 هه‌زار و 739 كه‌سیان سووری، چوار هه‌زار و 257یان خه‌ڵكی میانمار و 594یان پاكستانی بوون.