Salih Baran,Hemın Othman Mohammed
09 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌دیرنه - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه له لایه‌ن یۆنانه‌وه ژمارەیەک كۆچبه‌ری نایاسایی به‌شێوه‌یه‌ك كه پێشێلكردنی به‌ڵێننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه ره‌وانه‌ی توركیا كراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه جێبه‌جێكردنی "ڕه‌وانه‌كردنه‌وه" له‌م دواییانه‌دا له لایه‌ن یۆنانه‌وه به گه‌رمی په‌یڕه‌وده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، دوای ئه‌وه‌ی یۆنان سنووری وشكانی له‌گه‌ڵ توركیا به ته‌لی دڕكاوی داخست، سنوری سرووشتی رووباری مه‌ریچ زیاتر له‌لایه‌ن كۆچبه‌رانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت.
ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی به به‌له‌م ده‌چنه رووباری مه‌ریچه‌وه ده‌چنه یۆنان. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه له ساڵانی رابردوودا تایبه‌ته به دۆخی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی چوونه‌ته ئه‌ودیو سنووره‌وه، یۆنان به شێوه‌یه‌ك كه پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر یاسای یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش ده‌ستیكردووه به كاره‌كانی ناردنەوەی به‌كۆمه‌ڵ.
به‌گوێره‌ی گوته‌ی كۆچبه‌ران سه‌ره‌ڕای گه‌یشتنیان به یۆنان به‌ڵام به زۆر ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كرێنه‌وه.