Muhammet Ali Kemal
07 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2016
ژمارەیەكی زۆر لە پەنابەران كە بەمەبەستی پەڕینەوە بۆ مەقدۆنیا لە كەمپەكە درێژە بە چاوەڕوانییەكانیان دەدەن، بەمەبەستی وەرگرتنی دارلە جیاتی سووتەمەنی پاڵەپەستۆ و قەرەباڵغییان درووست كرد.
قەرەباڵغی لەبەردەمی ئەو بارهەڵگرەدا درووست بوو کە داری لە جیاتی سووتەمەنی دەهێنا بۆ کەمپی پەنابەرانی شاری ئیدۆمێنی باکووری یۆنان سەر سنووری مەقدۆنیا.
پەنابەران رێگەی بەردەم بارهەڵگرەكەیان گرت و بوونە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی. ئەمە جگە لەوەی كە بەمەبەستی وەرگرتنی ئەو خواردنەی لەلایەن بەرپرسانی كەمپەكەوە دەیاندرێتێ پەنابەران سەرەی دوور و درێژ دەگرن و دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەندین سەعات چاوەڕێ دەكەن، بەڵام گلەییان لەوە هەیە كە ژەمە خواردنەكان بەگوێرەی پێویست نین و تێریان ناكات.
لەپاڵ هەموو ئەمانەدا پەنابەران سەرەی درێژ بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاریی تەندروستی لەبەردەم بنكە تەندروستییەكانی كەمپەكەدا دەگرن و بەرپرسانیش ئاماژە بەوەدەكەن تووشی ناڕەحەتیی بوون لە دابینكردنی تەواویی پێداویستییەكان بۆ پەنابەران.
هاوكات سەدان پەنابەر بە دۆكیومێنتەكانی دەستییانەوە كە تایبەتە بە خۆ تۆماركردن درێژە بە چاوەڕوانییەكانیان لەسەر سنووری مەقدۆنیا دەدەن و ژمارەی هێزە ئەمنییەكانیش لەهەردوو بەری سنوور زیادكراون.