Sangar Hamad Azeez
07 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2016
بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی "Haaretz "، پرۆژە یاسایەک لە بارەی قەدەغەکردنی بانگدان لە مزگەوتەکان بە بیانوی دروست کردنی ژاوەژاو و پیسکردنی ژینگە کە لەلایەن ئەنجوومەنی یاسادانانی ئیسرائیلەوە لە رێگەی پەرلەمانتار مۆتی یۆگێڤەوە پێشکەشی پەرلەمان کرابوو، بەهۆی کۆک نەبوونی لیژنەکە لەسەر بابەتەکە، پرۆژەکە کشێندرایەوە.
پەرلەمانتار مۆتی یۆگێڤ کە سەربە پارتی ماڵی یەهوودییە، دووەم گەورە پارتی پێنج پارتە هاوپەیمانیەکەیە هەوڵیدا لە رێگەی کۆکردنەوەی دەنگی لایەنەکان یاسایەک پەسەند بکرێت کە تێیدا بانگدان لە مزگەوتەکان قەدەغە بکات.
بەڵام رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و پەرلەمانتارە عەرەبەکان کاردانەوەیان نیشان دا و پرۆژە یاسایەکایان رەت کردووە بەو هۆیەوەشەوە ئەمڕۆ بەر دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسایەکە لە پەرلەمان کشێندرایەوە.