Abdullah Yasin Güler
18 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای، كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر مانشێتی ئه‌و رۆژنامه یۆنانییه نیشاندا كه دژی سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، بڵاویكردبوویه‌وه.
فوئاد ئۆكتای له هه‌ژماری خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، رایگه‌یاندووه:
"ئه‌و به‌ناو رۆژنامه‌یه‌ی كه له یۆنان به‌ڕێز سهركۆمارمانی كردووه‌ته ئامانج، و ئه‌و بێڕه‌وشتییه‌ی كه نه له‌گه‌ڵ ئازادیی بیروڕا و ئه‌تیكی میدیاكارییدا یه‌كده‌گرێته‌وه، ئامانج لێی له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست جه‌نگه له‌جیاتی ئاشتی، پشێوییه له‌جیاتی سازان و ره‌نگدانه‌وه‌ی عه‌قڵیه‌تێكی تێكچووه و ئه‌نجامی هاندانه له ناوچه‌كه".