Zuhal Demirci
18 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
وەزيرى دەرەوەى توركيا مەولود چاوشئۆغڵو، سەبارەت بەوەى كە ئەمڕۆ رۆژنامەى ديموكراتياى يۆنانى لە مانشێتێكدا بێ رێزیى بەرامبەر بە سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان بڵاوكردووەتەوه، رایگهیاند: "رۆژنامە یۆنانييەكە مانشێتێكى زۆر رهوشت نزمانهی بڵاوكردووەتەوە. باڵيۆزى يۆنانمان بۆ وەزارەت بانگكرد و بە توندترين شێوە كاردانەوەى خۆمان پێ راگهیاند".
مهولود چاوشئۆغڵو له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو هەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەكانى رۆژەڤ كرد.
لهبارهی ئەوەى ئەمڕۆ رۆژنامەيەكى يۆنانى مانشێتێكى پڕ بێ رێزیى بەرامبەر بە سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان بەكارهێناوە، چاوشئۆغڵو، رایگهیاند: "بەداخەوە ئەمڕۆ رۆژنامەيەكى يۆنانى مانشێتێكی زۆر رەوشت نزمانەی بڵاوكردووهتهوه. ئێمە كاردانەوەى پێويستى خۆمان نيشاندا. باڵيۆزى يۆنان (ديامسيس)مان بۆ وەزارەت بانگكرد و زۆر بە توندیى ناڕەزايەتى خۆمان نيشاندا".
چاوشئۆغڵو ئاماژەى بەوەكرد، روونكردنەوەكەى ئەمڕۆى وەزارەتى دەرەوەى يۆنان سەبارەت بەو بابەتە ئەرێنى بووە و ئاشكرایكرد، وەزارەتەكە بە توندیى ئەو بابەتەى كە پەيوەندیى بە ئازادیى رۆژنامەگەریى نييە، سەركۆنە كردووە.
- "چوونە ناو سەركێشييەكى شكستخواردووى نوێ هيچ مانایهكی نييە"
وهزیری دهرهوهی توركیا لە هەڵسەنگاندنيدا بۆ پرسی قوبرس رایگهیاند: "چەندين جار گوتوومانە كه چيتر (سهبارهت به پرسی قوبرس) گفتوگۆ لهبارهی فیدراڵیی ناكەين".
گوتيشى: "نابێت ئێمە جارێكى دى لەو شوێنەوە دەستيپێبكەين كە جێمانهێشتووە. ناتوانرێت گفتوگۆكان لە سەرەتاى دەستپێكردنى بۆچوونەكانى كرانس-مۆنتاناوە دەستپێبكەينەوە. ئيتر ئەو گفتوگۆیانه كۆتاییهاتووە، شكستيخواردووە. چوونە ناو سەركێشييەكى شكستخواردووى نوێ هيچ مانایهكی نييە".