Hemn Osman
05 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2015
غيفغليا
دوای ئه‌وه‌ی مه‌قدۆنیا په‌نابه‌رانی وڵاتانی دیكه‌ی جگه له عێراق، سووریا و ئه‌فغانستانی به كۆچبه‌ری ئابووریی ناوزه‌ند كرد و بڕیاری دا وه‌ریان نه‌گرێت، به‌رگرتن له‌و په‌نابه‌رانه‌ی له سنووری یۆنان له چاوه‌ڕوانیدا بوون، كۆتایی پێ هات.
نزیكه‌ی سێ هه‌زار كۆچه‌ر كه زۆربه‌یان له وڵاتانی ئێران، پاكستان و مه‌غریبه‌وه هاتبوون و له گوندی ئێدۆمنی یۆنان له چاوه‌ڕوانیدا بوون، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه رێگرییان له په‌نابه‌رانی عێراقی، سووری و ئه‌فغانیان ده‌كرد بچنه خاكی مه‌قدۆنیاوه.
دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسێكی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كۆچه‌رانی ئابووریی قایل كرد به‌وه‌ی كۆتایی به رێگرییهكانیان بهێنن، نزیكه‌ی هه‌زار په‌نابه‌ر په‌ڕینه‌وه خاكی مه‌قدۆنیا، نزیكه‌ی دوو هه‌زاری دیكه له ئیدۆمنی له چاوه‌ڕوانی تۆماركردنی ناوهكانیاندان.
یه‌كێك له به‌رپرسانی خاچی سوور له شارۆچكه‌ی غيفغليا به‌ناوی تانیا ئانتكی رایگه‌یاند: "ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی په‌ڕیونه‌ته‌وه ئه‌ودیوی سنوور، به شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌گوازرێنه‌وه بۆ سنووری سربیا".
نوێنه‌ری كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئالێكسانده‌ر زوارگولیس له ئیدۆمنی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خۆراك، جلوبه‌رگ و پێداویستی پزیشكیان به‌سه‌ر كۆچه‌رانی ئابووری دابه‌ش كردووه كه له ناوچه‌كه‌دا چاوه‌ڕوانی دەکەن.
حكوومه‌تی مه‌قدۆنیا، ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه به په‌نابه‌ر په‌سه‌ند ده‌كات كه له وڵاتانی سووریا، عێراق و ئه‌فغانستانه‌وه دێن و رێگه‌یان پێ ده‌دات بچنه خاكی وڵاته‌كه‌یه‌وه.
ئه‌و په‌نابه‌ره عێراق، سووری و ئه‌فغانیانه‌ی به‌سه‌ركه‌وتووی ده‌چنه مه‌قدۆنیاوه، دوای ئه‌وه‌ی ناوه‌كانیان تۆمار ده‌كرێت، به شه‌مه‌نده‌فه‌ر ره‌وانه‌ی شارۆچكه‌ی تابانۆڤاجی سنووری سربیا ده‌كرێن.
دوای سربیا، په‌نابه‌ران هه‌وڵ ده‌ده‌ن له رێگه‌ی كرواتیا و سلۆڤینیاوه خۆیان بگه‌یه‌ننه وڵاتانی خۆرئاوای ئه‌ورووپا.