13 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2020
هه‌ولێر - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند کە پێویسته (یۆنان) واز له هه‌ڵسوكه‌وتی ئیستیفزازیانه و سه‌ربه كێشه بهێنێت.
خولوسی ئاکار له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی قه‌زای كاش سەربە پارێزگای ئانتالیا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی دایه‌وه.
وەزیری بەرگریی تورکیا سه‌باره‌ت به گرژییه‌كانی نێوان تورکیا و یۆنان رایگه‌یاند "١٨ دوورگەی یۆنان بە پێچەوانەی رێککەوتنەکان پڕچەک کراون، ئەم جۆرە کارە پەرە بە ناکۆکییەکان دەدات و بواری دیالۆگ تێک دەدات. ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كان و كاری ئیستیفزازیانه له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كدا نییه، به تایبه‌تیش یۆنان. به‌رله‌وه‌ی كێشه‌كان زیاتر قوڵببهوه، پێویسته تا زووه بێینه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین. له‌گه‌ڵ دیالۆگداین. خوازیاری ئه‌وه‌ین كێشه‌كان به رێگای ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێن".
خولوسی ئاکار له باره‌ی چوونی سەرکۆماری یۆنان بۆ دوورگەی مەیس، گوتی: "وەک ئەوە وایە هیچ شوێنێکیان نەبێت بۆ پیرۆزبایی کردن (ئه‌وێ نه‌بێت). ئەم جۆره كارانه ئێمە توڕە دەکات".
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته خه‌ڵكی یۆنان هیوا له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان به سه‌ركردایه‌تی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن هه‌ڵنه‌چنن و نه‌بنه دارده‌ستی ئۆپه‌راسیۆنی خۆڕزگاركردنی ماكرۆن و گوتی: "جوان دیاره كه سیاسه‌تی ماكرۆن هه‌ره‌سی هێناوه. بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌وه هه‌وڵ ده‌دات له‌خۆیه‌وه رۆڵی دیكه بگێڕێت. (قسەکانی ماکرۆن) بۆ ئاژاوەگێڕییە. ئەو ئاژاوەگێڕییانە بۆ گەلی ئێمە گرنگ نییە".
خولوسی ئاکار ئاماده‌یی تورکیای ده‌ربڕی بۆ میوانداریکردنی خولی چوارەمی کۆبوونەوەکانی شاندی تایبه‌تمه‌ندی توركیا و یۆنان و گوتی: "با بفەرموون، لەسەر هەقین و لە دیدار هەڵناێین".
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی ناتۆ گوتی: "له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشهكانداین به دیالۆگ. پشتگیری هه‌ر جۆره ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی له‌م جۆره‌یش ده‌كه‌ین".
خولوسی ئاکار له‌باره‌ی چالاکییەکانی كه‌شتیی ئوروچ رەئیس-یشه‌وه گوتی: "بەپێی پلان دەڕواتە پێشەوە. لە مافەکانی خۆمان خۆش نابین".
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ڵگرتنی به‌شێك له سزاكانی سه‌ر چه‌ك له‌سه‌ر قوبرسی باشوور له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوە خزمه‌ت به ئاشتی و چاره‌سه‌ری ناكات و له‌گه‌ڵ رۆحیه‌تی هاوپه‌یمانێتی یه‌ك ناگرێته‌وه.
خولوسی ئاکار سه‌باره‌ت به ره‌وشی لیبیا گوتی: "دووبارەکردنەوەی ئەو هەڵانەی کە لە ٢٠١١ەوە لە سووریا کراون لە لیبیا بۆ ئێمە مایەی نیگەرانییە. بۆ پێکهێنانی سوپایەکی یەکگرتوو و سەرانسەری لە لیبیا، یارمەتیدەری برایانمان دەبین لەو وڵاته. بە داخەوە وڵاتان و رێکخراوەکان لە هێرشەکانی حەفتەر بێدەنگن".