Beraa Göktürk
13 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2020
وان ــ AA
فڕین و نیشتنەوەی فلامینگۆكان لە دەریاچەی ئەرجیش سەربە پارێزگای وان رۆژهەڵاتی توركیا، دیمەنێكی زۆر جوان و دڵڕفێنی بە ئاوی دەریاچەکە بەخشیوە.

دەریاچەی ئەرجیش یەكێكە لە گرنگترین وێستگەكانی گەشتی باڵندەی فلامینگۆ و ژمارەیەك باڵندەی دیكە.
بە درێژایی وەرزی هاوین، فلامینگۆكان لە دەریاچەی ئەرجیش كە راوكردن تیایدا قەدەغەكراوە دەمێننەوە، هەروەها دەریاچەکە بە هاوارگەیەك بۆ ئەو كەسانە دادەندرێت كە ئارەزوو لە سروست دەكەن.
فۆتۆگرافەرانی سروشتیی بە پەرۆشەوە ئەو دیمەنە زۆر جوان و دڵڕفێنانەی كە فلامینگۆكان بە دەریاچەی ئەرجیش-یان بەخشیوە، دەگرن.