Sangar Hamad Azeez
06 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2018
هەولێر - AA
ئێوارەی دوێنی لە ناوەندی رۆشنبیری قەڵاتی هەولێر، کونسوڵگەری ئیسپانیا لەشارەکە بە هەماهەنگی ژووری بازرگانی هەولێر فیستیڤاڵی سەمای فلامینگۆی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد .
فیستیڤاڵی هونەری سەمای فلامینگۆ تایبەتە بە وڵاتی ئیسپانیا و جۆرێکە لە سەمای کلتوری و کلایسیکی ئەو وڵاتە کە بە جل و بەرگی کۆنی ئیسپانییەکان سەماکە ئەنجام دەدرێت.
ئەم جۆرە سەمایە سەڵانە لە فیستیڤاڵێکدا لە تەواوی شارەکانی ئیسپانیا ئەنجام دەدرێت و حکوومەتی وڵاتەکەش بە مەبەستی ناساندنی کلتوری وڵاتەکەی بە جیهان لە ئێستادا هەوڵ دەدات ئەم چالاکییە لە وڵاتانی دیکەش ئەنجام بدات .